يه‌كێتى
516 جار بینراوە 18/9/2019 01:32 PM

مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى بڕيارى دا



سنور ميديا

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ 18-9-2019 بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆمیسیۆنی باڵای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆبووەوە.

 

به‌ پێى ڕاگه‌يه‌نراوى راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ,لە كۆبونەوەكەدا، ئامادەكاریی‌ و هەنگاوەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی تاوتوێ كران‌ و ئەو پێشنیاز و بۆچوونانەیش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، كە بەشێوەیەكی بنیاتنەرانە‌و بۆ سەركەوتنی كۆنگرە خراونەتەروو.

 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ ,لە كۆبونه‌وەكەدا بڕیاردرا، لە ئایندەیەكی نزیكدا، كۆمیسیۆنی باڵا لەگەڵ سەرۆكی لیژنە جیاجیاكانی سەربە كۆمیسیۆنی باڵا كۆببێتەوەو تەواوی دیدو پێنشیازەكان لە پاكێجێكدا لە ژێر رۆشنایی گۆڕانكارییەكانی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە‌و ئەركە نوێیەكان‌و گۆڕانكارییەكانی ژیانی رێكخراوەیی‌و شێوازی نوێ خەبات گەڵالە بكرێن.

 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریداوە رۆژی 7-ی 12-ی 2019 کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بەڕێوەبچێت، هاوکات كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری کۆنگرەی چوارەمیشی پێکهێنا.

 

ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی پێکهاتون لە حاکم قادر قادر حەمەجان، دلێر سەید مەجید، رەفعەت عەبدوڵڵا، رزگار عەلی، یوسف گۆران و ئەرسەلان بایز.
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە 1-6-1975 دا لە دیمەشق دامەزراوە، تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە

 

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە 1-6-1975 دا لە دیمەشق دامەزراوە، تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە، بڕیارە لە 7ی كانونی یەكەمی 2019 کۆنگرەی چوارەم ئەنجامبدرێت.

 

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە نابێت ژمارەی ئەندامان لە 1000 كەس تێپەڕێت و سەرجەم وەزیر و پەرلەمانتارو بەڕێوەبەرە گشتییەكانی یەكێتی لە هەرێم و بەغدا، راستەوخۆ دەبنە ئەندامی كۆنگرە كە بەپێی زانیارییەكان ژمارەیان لە سەرو 600 كەس دەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure