ڕێباز حه‌ملان
411 جار بینراوە 18/9/2019 12:13 PM

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: ڕێباز حه‌ملان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر هێنانی په‌تاته‌یه‌ك كه‌ نه‌خۆشی پێوه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان



سنور ميديا 

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، له‌سه‌ر گرێبه‌ستێك كه‌ به‌واژۆی وه‌زیری پێشووی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، دۆسیەكە ده‌داته‌ داواكاری گشتی هه‌رێم.

 

دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ پێگه‌ى تايبه‌ت خۆى ڕايگه‌ياندوه‌ ,له‌ كاتێكدا جوتیاران له‌به‌ر ساغ نه‌بونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان، ڕۆژانه‌ زیانێكى زۆر ده‌كه‌ن و به‌شێكیان به‌رهه‌مه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌زیرى پێشوى دارایی ڕێگاى داوه‌ به‌ هاورده‌كردنى هه‌زاران تۆن له‌ به‌روبوى ده‌ره‌وه‌ به‌ نایاسایى و به‌خشتنى له‌ گومرگ.

 

ده‌شڵێت , له‌ كاتى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى نیشتمانى، ڕێگا دراوه‌ به‌ هاورده‌كردنى 5 هه‌زار تۆن په‌تاته‌، كه‌ ئێستا ته‌نى ناوخۆ به‌ 350 ھەزار دیناره‌...


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات , ئه‌م ڕێگاپێدانه‌ به‌ بێ ئاگادارى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراوه‌، كه‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌ و هیچ وێنه‌یه‌كى نوسراوه‌كه‌یان بۆ نه‌نێردراوه‌

 

دابان محه‌مه‌د ڕاشى گه‌ياندوه‌ , به‌خشینى باجى گومرگى به‌ پێى یاساى ژماره‌ 20 ى ساڵى 1998 كراوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و یاسایه‌ له‌ حكومه‌تى عێراقى ده‌رچوه‌ و له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ركار نه‌كراوه‌، واته‌ چه‌تاڵ كراوه‌ و نایاساییه‌ به‌پێى بڕیارى ژماره‌ 11 ى ساڵى 1992 ى په‌رله‌مانى كوردستان

 

ده‌شڵێت "نوسراوه‌كانمان داوه‌ به‌ وه‌زیرى نوێى كشتوكاڵ، بڕیارى داوه‌ ڕایگرێت و پرۆسه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زیانى به‌ جوتیاران و به‌رهه‌مى ناوخۆش گه‌یاندوه‌، وه‌ك فراكسیۆنى گۆڕان كه‌یسه‌كه‌مان داوه‌ به‌ داواكارى گشتى و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ تا له‌ ڕوى یاساییه‌وه‌ ڕێكارى پێویست بگرنه‌ به‌ر.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure