ئێڤار ئبیراهیم
1161 جار بینراوە 17/9/2019 03:49 PM

ئێڤار ئیبراهیم له‌سه‌ر جل كڕینه‌كه‌ی هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

ئێڤار ئبیراهیم، خانمه‌ بازرگانی جل و به‌رگ و په‌رله‌مانتاری پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ باره‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ئێواره‌ی ئێن ئاڕ تی دوو، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌و جله‌كانی لەبازاڕی میللی (تەیراوەو كوران) ی شاری هەولێر كڕی كه‌ نرخه‌كه‌ی پێنج هه‌زار دینار بووه‌ و له‌ مانگێكدا 150 هه‌زار دینار بووه‌.

 

ئێڤار ئیبراهیم، په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی ئێن ئاڕ تی دوو، باسی له‌وه‌كرد، له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی په‌رله‌مانتاریدا جلی دووباره‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌موو رۆژێك جلێكی نوێی پۆشیوه‌.

 

ئه‌وه‌شی وتبوو: "هه‌موو مانگێك 30 كراسم ده‌كڕی".

 

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیداره‌ ئێڤار كه‌وته‌ به‌ر ره‌خنه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ پێیان وابوو نه‌ده‌بوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنێكی ئۆپۆزسیۆن به‌و جۆره‌ پاره‌ خه‌رج بكات.

 

لای خۆیه‌وه‌ ئێڤار ئیبراهیم له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "شەوی رابردوو لەبەرنامەی (ئێوارە نێت لەكەناڵی ئێن ئارتی دوو) بەشداریم كرد، خاتوو هەودا پێشكەشكاری بەرنامەكە لەیەكێك لەپرسیارەكان باسی جل و بەرگی كرد".

 

له‌ روونكردنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "منیش بەڕاشكاوانەو بەڕاستگۆیی وتم (ئەوكاتەی پەرلەمانتار بووم هیچ رۆژێك بەجلی دووبارە نەچوومەتە پەرلەمان) بەڵام بەداخەوە چەند لایەنێكی سیاسی هەڵمەتێكی راگەیاندینان لەسۆسیال میدیا لەدژم دەست پێكردووە، گوایە مانگانە من 30 كراسم كڕیووە، ئەگەر هەر كراسێك بە 100 دۆلار بێت ئەوە مانگانە من بایی سێ هەزار دۆلار بەس كراسم كڕیووە".

 

ئێڤار ئیبراهیم له‌ به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "دەمەوێت راستیەك بڵێم و ئەوانەشی كەلێمەوە نزیكن ئەو شایەدیەم بۆدەدەن، من وەك هەر ئافرەتێكی تر بەسروشتی حەزم لەرێك پۆشییە، بەڵام هەرگیز رۆژێك جلی گران بەهام نەپۆشیووە، ئەو كراسانەی كەمن دەیكڕم و كڕیومە لەبازاڕی میللی (تەیراوەو كوران) ی شاری هەولێر بووە كەرۆژانە كراسی كوردی بەپێنج هەزار دینار لەسەر عەرەبانە هەراج دەكرێت، واتە ئەگەر من مانگانە 30كراسیشم كڕی بێت دەكاتە تەنیا 150 هەزار دینار، لەكاتێكدا پەرلەمانتاری وامان هەبوو مانگانە قاتێكی ئیتاڵی و جانتایەكی ئیتاڵی بەپێنج هەزار دۆلار كڕیووە".

 

دواجار ده‌شڵێت: "جارێكی تر دەیڵێمەوە حكومەت و خەڵكی كوردستانیش شایەدن كە ئەو چوارساڵەی من پەرلەمانتاربووم بەهۆی قەیرانی داراییەوە مووچەی پەرلەمانتاری تەنیا دووملیۆن دینار بووە، كەبەشی تەنانەت هاتوچۆ و كاروباری رۆژانەشی نەكردووم، من بەشانازیەوە نە كۆمپانیای نەوتم هەیە نە هۆتێلی پێنج ئەستێرەو نەشەریكی هیچ بەرپرسێكم، بۆیە ئەم هەڵمەتی پروپاگەندانە نامترسێنێت و بەردەوام دەبم لەوتنی راستیەكان".\

 

ئێڤار ئیبراهیم، دوای تەواوبوونی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێنا و دوکانێکی کوتاڵی داناوە و سەرقاڵی قوماش فرۆشییە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure