سالح موسليم
188 جار بینراوە 12/9/2019 04:59 PM

ساڵح موسلیم: مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی سوپای تورکیا له‌ناوچه‌ی ئارام قبوڵ ناکه‌ین



سنور ميديا 

ساڵح موسلیم له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ دواگۆڕانکارییه‌کانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ رۆژئاوای كوردستان کرد و رایگه‌یاند ''مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات قبووڵ ناکه‌ین''.

 

ساڵح موسلیم وته‌بێژی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (په‌یه‌ده‌) ئاماژه‌ی به‌ دواپێشهاته‌کانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ رۆژئاوای كوردستان کرد و ڕایگه‌یاند ''دانوستانه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا درێژه‌ی هه‌یه‌, له‌باره‌ی دانووستانه‌کان زانیاریی پێویست ڕاده‌ستی سوپای سووریای دیموکرات و ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات کراوه‌, دیداره‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌, نازانم ئه‌نجامه‌کانی چی ده‌بێت''.

 

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ گرینگترین بابه‌ت له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام رێكنه‌كه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکایه‌ له‌سه‌ر قووڵایی ناوچه‌ ئارامه‌که‌ و ئاستی چالاکیی هێزه‌کانی تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌. له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌مریکا بازنه‌یێکی 15 کیلۆمه‌تری له‌ قووڵاییی سنووره‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ سووریای له‌به‌رچاو گرتووه‌ تورکیا داوای دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و قووڵاییه‌ ده‌کاته‌وه‌. ئه‌م ڕێکنه‌که‌وتنه‌ نیگه‌رانی لای سوپای سووریای دیموکرات دروست کردووه‌ که‌ داخڵبوونی هێزه‌کانی سوپای تورکیا بۆ ناوچه‌که‌ وه‌ک هێڵی سووری خۆی ده‌زانێت. ڕێگه‌مان به‌ ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا دا به‌ڵام مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌که‌ قبووڵ ناکه‌ین. ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌شه‌وه‌ قبووڵ ناکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure