حكومەتی ھەرێم
115 جار بینراوە 12/9/2019 04:41 PM

حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی بۆ چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانی هه‌رچوار پارێزگاكه‌ ته‌رخانكرد



سنور ميديا 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبانی هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كات و وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمیش روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات.

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد.

 

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 33 ملیار و 876 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانی هەرچوار پارێزگا و ئیدارەکانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان.

 

روونیشیكرده‌وه‌، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیودا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌كان جێبەجێ دەکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure