بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
662 جار بینراوە 10/9/2019 03:34 PM

حەوت بەرپرسی باڵای گۆڕان دەست لەكار دەكێشنەوە



سنور ميديا 

حەوت كەس داوای دەستلەكاركیشانەوە لەجڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان‌و ئەندامییەتی بزووتنەوەكە كردووە، ئه‌ندامێكى جڤاتيش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.

 

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو حەوت كەسە بریتین لە" ساڵح ژاژەلەیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی‌و عەلی تاهیر‌و شەریف قادر لەتەقتەق‌و سابیر ئیسماعیل لەهەولێرو حەیدر حەسەن شوان لەكۆیەو ئاوات بەهادین محەمەد لەسلیمانی‌و عادل كاكەیی لەكەركوك".

 

لەو بارەوە ساڵح ژاژڵەیی ڕايگه‌ياند: ئێمە نیگەرانین لەئاراستەی ئێستای گۆڕان‌و لەكۆمەلێك پرسی تر لەوانە جڤاتی نیشتمانی بڕیاریدا لە ١٤ ی ٩ هەڵبژاردن بكرێت بۆ خانەی راپەراندن، بەڵام ئێمە لامان وایە جڤات خۆی ٤ ساڵ هەڵبژاردنی نەكردووەو شەرعییەتی بریاردانی نییە.

 

ساڵح ژاژڵەیی وتیشی: ئێمە داوامانكرد ماوەی خانەی راپەراند درێژ بكرێتەوە تاكاتی كۆنفرانس، كە بڕیارە لەكۆتایی ئەمساڵدا ببەستریت و تا جڤات سەر لەنوێ هەڵبژیرێتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەوان بۆ بەمەستی خۆیان تێپەراندنی بڕیارەكەیان چەسپاندو گوێیان لەئێمە نەگرت.

 

ئەو بەرپرسەی گۆڕان روونیشیكردەوە، لەزۆر پرسی تریشدا هەر گوێیان لێنەگرتوون، بۆیە سەرنجام بریاری خۆیاندا بەدەستكیشانەوە لەئەندامییەتی جڤات و بزووتنەوەی گۆڕان.

 

ژاژڵەیی هەروەها وتی: پێش ئێمەش چەند ئەندامی جڤات ‌و هەڵسوڕاو و كەسایەتی دیار بەهۆی گوێنەگرتن و سەرنجەكانیان لەسەر ئاراستەی گۆران دەستیانلەكاركێشاوەتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure