گۆڕان
268 جار بینراوە 10/9/2019 01:10 AM

په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆڕان: وه‌زیری‌ پێشووی‌ دارایی رێگای داوه‌ به‌ هاورده‌كردنی هه‌زاران تۆن له‌ به‌روبوومی ده‌ره‌وه‌ به‌ نایاسایی



سنور ميديا 

په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ وه‌زیری پێشووی دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رێگای داوه‌ به‌ هاورده‌كردنی هه‌زاران تۆن له‌ به‌روبوومی ده‌ره‌وه‌ به‌ نایاسایی و به‌خشینی له‌ گومرگ ئه‌مه‌شی‌ به‌ "ده‌سته‌گوڵ"ی ناوبراو بۆ جوتیاران وه‌سف كرد.


دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ كاتێكدا جوتیاران له‌به‌ر ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، رۆژانه‌ زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن و به‌شێكیان به‌رهه‌مه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن، به‌ڵام رێباز حه‌ملان وه‌زیری پێشووی دارایی رێگای داوه‌ به‌ هاورده‌كردنی هه‌زاران تۆن له‌ به‌روبوومی ده‌ره‌وه‌ به‌ نایاسایی و به‌خشینی له‌ گومرگ".


دابان محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "له‌ كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی نیشتمانی، رێگا دراوه‌ به‌ هاورده‌كردنی 5 هه‌زار تۆن په‌تاته‌، كه‌ ئێستا ته‌نی ناوخۆ به‌ 350 هه‌زار دیناره‌".


ده‌شڵێت: "ئه‌م رێگاپێدانه‌ به‌ بێ ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌ و هیچ وێنه‌یه‌كی نووسراوه‌كه‌یان بۆ نه‌نێردراوه‌".


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ گۆڕان ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "به‌خشینی باجی گومرگی به‌ پێی یاسای ژماره‌ 20 ی ساڵی 1998 كراوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و یاسایه‌ له‌ حكومه‌تی عیراقی ده‌رچوه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ركار نه‌كراوه‌، واته‌ چه‌تاڵ كراوه‌ و نایاساییه‌ به‌پێی بڕیاری ژماره‌ 11 ی ساڵی 1992 ی په‌رله‌مانی كوردستان".


دابان محه‌مه‌د ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ "نووسراوه‌كانمان داوه‌ به‌ وه‌زیری نوێی كشتوكاڵ، بڕیاری داوه‌ رایگرێت و پرۆسه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیانی به‌ جوتیاران و به‌رهه‌می ناوخۆش گه‌یاندووه‌".


راشیگه‌یاند كه‌ "وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان كه‌یسه‌كه‌مان داوه‌ به‌ داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ تا له‌ رووی یاساییه‌وه‌ رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر". 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure