يه‌كێتى وپارتى
126 جار بینراوە 9/9/2019 01:56 PM

پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە



سنور ميديا 

ئەمڕۆ دووشەممە 9ى ئه‌يلولى 2019 ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆ دەبنەوە.

 

رێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕاگەیاند، بیستوویەتی کە ئەمڕۆ شاندی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.

 

ڕوونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکە لەسەر دوو تەوەر دەبێت، یەکەمیان پرسی کەرکووک و بابەتەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە، دووەمیشیان تەواوکردنی ئەو پۆستانەی کە لە چوارچێوەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیویستە پڕ بکرێنەوە، هەروەک پۆستەکانی وەکیلی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان.

 

پێشتر پارتی و یەکێتی چەند ڕێککەوتنێکیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و پرسی کەرکووک کردووە و تەنانەت لەسەر ناوێکیش بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێککەوتوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure