نێچيرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى
1528 جار بینراوە 9/9/2019 01:40 PM

مه‌سرور بارزانى پۆستێكى گرنگى له‌ ده‌ستى نێچيرڤان بارزانى ئامۆزاى وه‌رگرته‌وه‌



سنور ميديا 

نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر كه‌ نزيكى نێچيرڤان بارزانى يه‌  ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه‌ و فرسه‌ت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی كه‌ نزيكى مه‌سرور بارزانى يه‌  له‌ جێگه‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

 

له‌درێژه‌ى ململانيه‌كانى نێوان مه‌سرور بارزانى و نێچيرڤان بارزانى , پارێزگارى هه‌ولێرى پايته‌خت كه‌ماوه‌ى 15 ساڵه‌ پارێزگارى ئه‌و شاره‌يه‌, و له‌باڵه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى يه‌ كه‌ له‌ئێستا وه‌زيره‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌نراوه‌ و ڕاده‌ستى كه‌سێكى باڵه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌كرێت.

 

به‌پێى ڕاگه‌يه‌نراوه‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر , ئەمڕۆ دووشەممە، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری کرد بە مەبەستی ماڵئاوایی لەسەرجەم ئەندامان و فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنەکە.

 

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، عەلی رەشید خۆشناو بەناوی ئەنجومەن و خەڵکی هەولێرەوە سوپاس و پێزانینیان پێشکەش کرد کە لەماوەی رابردودا خزمەتی شارەکەی کردوە.

 

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە رۆژی چوارشەممە11ی ئه‌یلولی 2019، فرسەت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی وەک پارێزگاری هەولێر لە ئەنجومەنی پارێزگا متمانەی پێببەخشرێت و لە جێگەی نەوزاد هادی دەستبەکاربێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure