گه‌ريلا
229 جار بینراوە 9/9/2019 12:59 PM

هه‌په‌گه‌ سه‌ركه‌وتنێكى نوٍێى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە كوژرانی 20 سەربازی توركیای لە تێكهەڵچوونەكانی ناوچەی هەفتانینی باشووری كوردستان ڕاگەیاند.

 

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕونیكردەوە، گەریلاكان لە ناوچەی هەفتانین لە دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامداوە، تێیدا 20 سەرباز كوژراون و دەیانی دیكە برینداربوون.

 

هەپەگە زانیاری دیكەشی لەبارەی شەڕەكەی هەفتانین ئاشكراكردووە كە پێشتر سوپای توركیا هێزێكی لە گردی پارتیزان جێگیركردووە، هێزێكی گەریلاكان هێرشی كردووەتەسەر یەكینەیەكی سوپای توركیا و دوای كاتژمێرێك شەڕ توانراوە كوژرانی 20 سەرباز پشتڕاستبكرێتەوە.

 

لەبارەی ئەو شەڕەوە تا ئێستا وەزارەتی بەرگری توركیا هیچ ڕونكردنەوەیەكی بڵاونەكردووەتەوە.

 

لە بارەی شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی پەكەكە و سوپای توركیاوە هەردوولایەن ئاماری جۆراوجۆر بڵاودەكەنەوە كە ئامارەكانی یەكدی ڕەتدەكەنەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure