سنور ميديا
261 جار بینراوە 8/9/2019 02:27 PM

حکومەت بەئاشکرا هەوا بە هاوڵاتیان دەفرۆشێت



سنور ميديا 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه‌ له‌ پێوه‌ره‌كانی ئاو ده‌گرێت كه‌ حكومه‌ت بڕێكی زۆر پاره‌ له‌ هاوڵاتییان وه‌رده‌گرێت، ده‌شڵێت: "كۆمپانیا هه‌یه‌ بۆ هه‌ر پێوه‌رێكی ئاو بڕی 13 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت".

 

د. كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "حکومەت لە رێی کۆمپانیایەکەوە بەشێوەیەکی قۆرخکاری بۆ هەر پێوەرێکی ئاو 40 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت، لەکاتێکدا کۆمپانیای تر هەیە کە ئامادەیە هەمان پێوەر بە هەمان جۆر و کوالیتی تەنها بە 13 هەزار دینار دابین بکات.

 

ده‌شڵێت: "بەو پێیەش حکومەت لە هەر پێوەرێکی ئاودا نزیکەی 27 هەزار دینار زیاتر لە هاوڵاتیان وەردەگرێت کە ئەمەش دزیەکی ئاشکرایە".

 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستانی كوردستان باسی له‌وه‌شكردووه‌، "ئەمە جگە لەوەی کە ئەم پێوەرانە لە رووی کوالێتیەوە لاوازن و هەوا دەخوێننەوە، ئەگەر تەنها پێنج خوله‌ك هەوا بە پێوەرەکەدا بڕوات ئەوا بەقەد 20 خوله‌ك ئاو دەخوێنێتەوە، واتە لەهەرجارێکدا کە ئاو دەدرێت بە هاوڵاتیان نزیکەی 30 خوله‌ك هەوا بە پێوەرەکەدا دەروات و پێوەرەکە هێندەی دوو کاتژمێر ئاو دەخوێنێتەوە و حکومەت پارەی ئەو هەوایەش لە هاوڵاتیان وەردەگرێت.

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئەو بابەتە دەبەنە پەرلەمانی كوردستان و پێیویستە بەزووترین کات وەزارەتی پەیوەندیدار بێتە سەرخەت و ئەم گەندەڵیە ئاشکرایە رابگیرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure