يه‌كێتى
165 جار بینراوە 7/9/2019 05:17 PM

ناوه‌ڕۆكى كۆبووونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ئاشكرا كرا



سنور ميديا 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پێشنیاری مەكتەبی سیاسی حزبەكەی بۆ رۆژی بەستنی كۆنگرە پەسەندكرد.

 

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند،"ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە كۆی دەنگ، لە كەشێكی هەڤاڵانەدا بڕیاریدا، كۆنگرەی خۆی لە 7ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ ببەستێت،

 

وتیشی،"لیژنەی باڵای راسپارد كە لەگەڵ لیژنە فەرعییەكاندا بەردەوامبێت و ئامادەكارییەكانی بۆ بەستنی كۆنگرە ئەنجامبدات".

 

لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا وتەبێژی یەكێتی وتی"لە كۆبونەوەكەدا، باسی بارودۆخی عێراق و كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و بارودۆخی هەرێمی كوردستان دوای قۆناغی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم بە سەركەوتویی، بڕگەی زۆری مشتومڕی هەڤاڵانی یەكێتی بو".

 

سەبارەت بە دانانی پارێزگاری كەركوك وتی،"رێنمایی درا بە لیژنەی تایبەت بەو پرسە، بۆ ئەوەی لە هەوڵەكانی بەردەوام بێت بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە و جێبەجێكردنی رێكەوتننامەكانمان لەگەڵ پارتی".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure