عادل عه‌بدلمه‌هدى
134 جار بینراوە 6/9/2019 12:40 PM

باس لە ئەگەری سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی دەكرێت



سنور ميديا

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر، باس لەوەدەكات لە وەرزی نوێی یاساداناندا كار دەكەن بۆ لێپێچینەوە و دورخستنەوەی چەند وەزیرێك و بە دوریشی نازانێت متمانە لە عادل عەبدلمەهدیش وەربگیرێتەوە.


ئایات موزەفەر، وتەبێژی هاوپەیمانێتی نەسر رایگەیاندووە، لە ماوەی رابردودا، حكومەتی عێراق رەخنەو تێبینییەكانمانی بەهەند وەرنەگرتوە، بۆیە لە ساڵی دوەمی یاساداناندا، هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە و هەنگاوی كردەیی دەنێین لە رێگەی دەستورەوە بۆ بانگهێشتكردن و وەڵامدانەوە و سەندنەوەی متمانە لە وەزیرەكان و حكومەت.


ئاماژەی بەوەشكردوە، گەلی عێراق توانای چاوەڕوانی زیاتری نیە، لە ئێستادا هەنگاوەكان بۆ بانهگێشتی ژمارەیەك لە وەزیرەكانە، لەوانە وەزیری نەوت و وەزیری دارایی، ئەگەر وەڵامی وەزیرەكان باوەڕپێكراو نەبو، متمانەیان لێوەردەگرینەوە. لەداهاتوشدا ژمارەیەك وەزیری دیكە بانگهێشت دەكەین كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی گەندەڵی.


ناوبراو راشیگەیاندوە، سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و حكومەتەكە یەكێكە لە ئەگەر كراوەكانی بەردەمیان و لەو روەوە بەدوری نازانین هەنگاوی بۆ بنێین.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure