پاراه‌ى عيراقى
207 جار بینراوە 6/9/2019 11:31 AM

پشكی هەرێم لە بەغداد بۆ ساڵی داهاتوو رون نیە



سنور ميديا 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت مەترسی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان هەیە و پەرلەمانتارانی كورد ناتوانن بەرگری لەم سیاسیەتەی ئێستای هەرێم بكەن و پێویستە واز لە بەشیخۆم بۆ خۆم ە ئەوەی تۆش دەخۆم بهێنێت.

 

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: ئەو ڕێككەوتنانەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كرا كورت خایەن بوو بۆ بودجەی 2019 بوو جارێكی تر ئێستا هێزە سیاسیەكان تێهەڵدەچنەوە بۆ ڕێككەوتنێكی نوێ، بەڵام ئێستا ئەو دیمەنە گۆڕاوە بەئاڕاستەی ئەوەی ئێستا فشارێكی سیاسی بەهێز لەناو پەرلەمان دروست بووە لەسەر عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دارایی كە بەپێچەوانەی یاسا هەندێك داهاتیان ناردووە بۆ حكومەتی هەرێم، وە حكومەتی هەرێم ئەو "ئیلتیزامە ئیتیحادییانەی" هەیبوو بەرامبەر بەغداد جێ بەجێی بكات چ دەربارەی ڕادەستكردنی نەوت.

 

ناوبراو كە بە بەرگریكردن لە سیاسیەتی حكومەتی هەرێم لەبەرامبەر عێراق ناسراوە باسی ئەوەشی كردووە ناتواندرێت "بوترێت 2020 بودجەی عیراق و هەرێم هەمان شت دەبێت؟ بەڵام بەحوكمی ئەو ئاماژانەی كەهەر لەسەرەتاوە هەیە هەروەك وتم ئەو ئاسانكاریەی بۆ هەرێمی كوردستان كرا ئێستا لەبەغداد ئەو ئامادەییە سیاسیە نیە بەڵكو دەنگی دژی هەرێمی كوردستان دروست كراوە".

 

نایشارێتەوە كە "حكومەتی هەرێم "ئیلتیزاماتی ئیتحادی" خۆی بەرامبەر بەغداد جێ بەجێ نەكردووە ئەوەیە وایكردووە ڕێگایەكی دۆزیوەتەوە بۆ ئەو خەڵكانەی دەیانەوێت گێچەڵ بەكورد بكەن وە دەیانەوێت لەو ڕێگایەشەوە هەتا گێچەڵ بە سەرۆك وەزیرانی عیراقی-ش بكەن".

 

موسەنا لە دیدارێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت" ئەوەی پێویستە ئێستا لەسەر حكومەتی هەرێم بیكات ئەوەیە، یەكەم واز لەو سیاسەتە بهێنێت كە "ئەوەی خۆم بۆخۆم ئەوەی تۆش دەخۆم" ئەمە سەرناگرێت دەبێت بە شەفاف و ڕوون و ئاشكرا بۆ ڕای گشتی عیراقی و كوردستانیش بڵێ بۆچی نەوت "تەسلیم" ناكات، لەوانەیە ئێمە وەك سیاسی هەندێك پرسیارمان كردبێت و دەیزانین وە هەندێك سەركردەی عیراقیش دەیزانێت ئەوەیە كە بەهۆی ئەو گرێبەستە درێژخایەنانەی هەرێم كردویەتی لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت، هەرێم كەوتۆتە ژێر قەرزێكی زۆر بۆیە ناتوانێت نەوت ڕادەستی بەغداد بكات".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure