سێكس
1706 جار بینراوە 6/9/2019 11:04 AM

‌مانای سێكس لە خەودا



سنور ميديا 

بینینی خەون هەندێكجار لێكدانەوەیە بۆ ئەو شتانەی بۆ مرۆڤ دێتە پێشەوە و هەندێكجار تەنها بیركردنەوە ئاڵۆزەكانی مێشكی مرۆڤە لە خەونەكانیدا ڕەنگ دەداتەوە ، شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی سێكس لە خەودا و ئەمەش كۆمەڵێك لە ماناكانی ئەم خەونەن .


- ئەو پیاوەی لە خەویدا سێكس لەگەڵ ئافرەتێكی ناسیاودا بكات ئەوە مانای وایە خێری دونیای دەست دەكەوێت .

- ئەو پیاوەی لە خەویدا دایكی یان خوشكی خۆی مارە بكات ئەوە مانای وایە لەگەڵ كەسە نزیكەكانی پەیوەندی پچڕاندوە ، لەبەر ئەوە باشتر وایە بە پەیوەندیەكانی خۆیدا بچێتەوە .

- ئەو كەسەی لە خەویدا تەماشای ئافرەتێكی ڕوت بكات بێ ئەوەی ئافرەتەكە ئاگاداربێت ئەوە مانای وایە گوناهێكی ئەنجامداوە .

- پیاوێك لە خەویدا هاوسەرگیری خێزانەكەی خۆی ببینێت مانای وایە لە كارو كەسابەتیدا غەش دەكات .

- ئەو پیاوەی لە خەویدا خزمەتكاری ماڵەكەی خۆی مارە بكات ئەوە خێر و پارەی دێتە دەست .

- ئەو پیاوەی دایكی خۆی مارە بكات لە خەویدا و لە ڕاستیدا دایكی گیانی سپاردبێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە تەمەنی كورت دەبێت و دەمرێت .

- ئەو ئافرەتی لە خەویدا ببینێت هاوسەرەكەی هاوسەرگیری كردۆتەوە و ژنی هێناوە ئەوە خێر و باشەیان دەست دەكەوێت .

- ئەو كەسەی لە خەویدا سێكس لەگەڵ یەكێك لە كەسە نزیكەكانی بكات ئەوە مانای وایە خەم و كێشەی توش دەبێت .

- ئەو كەسەی لە خەویدا سێكس لەگەڵ هاوسەرەكەی بكات و لە هەمان كاتدا هاوسەرەكەی مردبێت ئەو خەوە هیچ خێر و باشیەكی تیادا نیە.

- ئەو خانمەی لە خەودیدا سێكس لەگەڵ هاوسەرەكەی بكات و دڵخۆش بێت بەوەی دەیكات ئەوە مانای وایە ژیانی هاوبەوشیان بەختەوەرە و خۆشحاڵن .

- ئەگەر خەو دەبینیت و سێكس لەگەڵ هاوسەرەكەت دەكەیت و بەوكارە زۆر بێزاریت ئەوە مانای وایە لە ڕاستیدا ترست لەو بابەتە هەیە و ڕەنگە لێكدانەوەبێت بۆ ناباشی پەیوەندیەكانی نێوان تۆ و هاوسەرەكەت .


-بینینی خەو بە ئەنجامدانی سێكسەوە لەنێوان دوو هاوسەردا شتێكی ئاسایی و سروشتیە و پەیوەندی بە ئاستی سۆزداری نێوان ئەو دوو هاوسەرەوە هەیە .

- ئەو كەسەی لە خەویدا سێكس لەگەڵ كەسێكی مردودا بكات ئەوە مانای وایە توشی خەم و كێشە دەبێت .

- ئەو پیاوەی لە خەویدا سێكس لەگەڵ هاوڕێ ژنەكەی بكات ئەوە مانای وایە ئەو ئافرەتە دەوڵەمەند دەبێت لەڕێی هاوسەرگیریەوە .

- ئەو كەسەی لە خەویدا سێكس لەگەڵ كەسێك بكات لە هەمان ڕەگەزی خۆی ئەوە مانای وایە كێشەی ماددی هەیە لەنێوانیاندا .

- ئەو كوڕەی لە خەويدا سێكس لەگەڵ خوشكەكەی بكات ئەوە مانای وایە ئەو خوشك و برایە یەكتریان زۆر خۆش دەوێت و متمانەیان بەیەكتری زۆر هەیە .

- ئافرەتی دوگیان ئەگەر خەو بەكەسێكەوە ببینێت و سێكسی لەگەڵ بكات ئەوە ڕەنگە شێوەی منداڵەكەی زۆر لەو كەسە بچێت كە خەوەكەی پێوە بینیوە .

سەرچاوە:احلامك

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure