سنور ميديا
129 جار بینراوە 6/9/2019 12:38 AM

سۆران عومه‌ر: ئاماده‌م شوێنی زیندانه‌ نھێنیه‌كانی‌ هه‌رێم ئاشكرا بكه‌م



سنور ميديا 

سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ته‌حه‌دای‌ به‌رپرسێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئاماده‌م شوێنی زیندانه‌ نھێنیه‌كانی‌ هه‌رێم ئاشكرا بكات.

 

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك ده‌ڵێت: "له‌ھه‌رێمی كوردستان زیندانی نھێنی بوونی ھه‌یه‌".

 

سۆران عومه‌ر نووسیویه‌تی‌: "ته‌حه‌داش ده‌كه‌م با د.دیندار زێباری بێت به‌ئاماده‌بونی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ھه‌رێم و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له‌ھه‌رێم شوێنی زیندانه‌ نھێنیه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌م بۆیان".

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئێستا ده‌یان كه‌س له‌ زیندانه‌ نهێنییه‌كان به‌ندن و چاره‌نووسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ی له‌و زیندانانه‌ن ڕفێنراون! ".

 

سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "د.دیندار زێباری زانیاری نه‌سه‌لمێنراوو ده‌دات له‌باره‌ی زیندانی نھێنی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و رفاندن و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و راستیه‌كان ده‌شارێته‌وه‌".

 

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ سۆران عومه‌ر له‌ وه‌ڵامی‌ د.دیندار زێباری‌ رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هات كه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ زیندانێكی نهێنی نییه‌".

 

دیندار زێباری‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ "داوامان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كان و زۆر له‌ وڵاتان كردووه‌ ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان هه‌بووه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ر بن ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت، ئێمه‌ ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان شتێك به‌ناوی زیندانی سیاسی نییه‌، نه‌وه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ زیندانیی سیاسییشمان نییه‌، ئه‌وانه‌ی بێ سه‌روشێونن له‌ نه‌وه‌ده‌كان و پێشتر و له‌ به‌رگریی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناكۆكییه‌كانیش بێت وه‌كو ئامار شتێكی وامان له‌به‌رده‌ست نییه‌ به‌ناوی بێ سه‌روشوێن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure