مه‌لا به‌ختيار
297 جار بینراوە 5/9/2019 02:43 PM

مەلا بەختیار سکاڵا لەسەر دەزگایەکى راگەیاندن تۆمار دەکات



سنور ميديا 

لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان سکاڵا لەسەر گۆڤارى لڤین تۆمار دەکات.

 

پارێزەر کاژین ئاسۆ عومەر پارێزەرى مەلا بەختیار لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لەسەر سكاڵای یاسایی لەسەر سایتی لڤین تۆمار دەكات سایتی لڤین، گرتەیەكی دەنگ و جۆرەها وێنەی مێژووی خەباتی، لەسەر بەڕێز ((مەلا بەختیار)) بڵاوكردۆتەوە، لەكاتێكدا، ئەم گرتە ڤیدیۆییە، سەراپا جیاوازە لە توێژینەوەی (6) لاپەڕەیی گۆڤاری (لڤین) كە مێژوی شانازییەكان و هەڵوێستەكانی ((مەلا بەختیار))ی بە بەڵگەوە، نوسیووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەشێكی هەمان ئەو بابەتانەی گرتە ڤیدیۆییەكە، لە گۆڤاری ناوبراواوانەوە، نوسراوە. بۆیە، هەر لەبەر ڕۆشنایی قسەو بۆچونە ناكۆكەكانی خۆیان، لەسەر ڕاسپاردەی مەلا بەختیار، سكاڵای یاسایی لەسەر سایتی ناوبراو تۆمار دەكەن، بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، چونكە بەوتەى خۆى تۆمەت و ناوزڕاندنی تیادایە.

 

پارێزەرەکەى مەلا بەختیار باس لەوە دەکات لە ئێستاشەوە ڕای دەگەیەنن، جگە لە قەرەبوی مەعنەوی، داوای سزای جەزائی و پاشان داوای قەرەبوی مادیش دەكەن، دوا بڕیاریش لای بەڕێز دادگای لێكۆڵینەوە دەبێ‌. راشیدەگەیەنن، ئەگەر بڕیاری دادگا بە قەرەبووی مادی دەرچوو، تەواوی ئەو بڕە، لە لایەن بەڕێز مەلا بەختیارەوە، بۆ كەسوكاری شەهیدان تەرخان دەكرێ.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure