يه‌كێتى
283 جار بینراوە 4/9/2019 09:40 PM

زانيارى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى



سنور ميديا

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی پێشنیاز و ئامادەکارییەکانیشی لە بارەی کۆنگرەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کرد بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی خۆیان کە شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت پەسەند بکرێن.

 

میدیای فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی بڵاوكرده‌وه‌، کە تیایدا هاتووە: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلولی 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌، جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌‌ و ئاماده‌بوونی‌ به‌رهه‌م ساڵح، جێگری‌ دووه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌، مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی له‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامدا.

 

هه‌روه‌ك هاتووه‌: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دوایین پێشهات‌ و گۆڕانكارییه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان‌ و عیراق‌ و ناوچه‌كه‌، هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاروباری‌ حزبی‌‌ و رێكخراوه‌یی‌، به‌تایبه‌تی‌ به‌ستنی‌ چواره‌مین كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ تاوتوێ كران.

 

له‌باره‌ی‌ چواره‌مین كۆنگره‌وه‌، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌، جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، ئاماده‌كاری‌ پێویست له‌ماوه‌ی دیاریكراودا، ته‌واوبكرێت، له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ دا، كه‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌و پێشنیاز‌و رێوشوێنانه‌ی‌ بۆ به‌ستنی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ئارادان، تاوتوێ ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی‌ په‌سه‌ندكردنیان.

 

وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كاروباری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگێنرا، له‌مرووه‌وه‌، جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ ته‌واوی‌ ناوه‌رۆكی‌ رێككه‌وتنی‌ سیاسی‌ نێوان یه‌كێتی‌‌ و پارتی‌ و كارنامه‌ی‌ حكومه‌ت.

 

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌، به‌پێویستی‌ زانیوه‌، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ لیستێكی‌ هاوبه‌شی‌ كوردستانی‌، به‌به‌شداری‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عیراق پێكبهێنرێت، به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ (1)ی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ داهاتوو به‌رێوه‌بچێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure