دابه‌شكردنى مووچه‌
1313 جار بینراوە 4/9/2019 09:31 PM

خشته‌یی نوێی دابه‌شكردنى مووچه‌



سنور ميديا 

به‌وته‌ى سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ، سبەی پێنجشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێدەکات.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان برایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٥ موچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٨ موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٩ پشوی فەرمیە موچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناکرێت.

 

سەرچاوەکە وتیشی، "ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٠ موچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/٩/١١ موچەی وەزارەتی دارایی و ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٢ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت".

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure