سنور ميديا
165 جار بینراوە 4/9/2019 05:10 PM

كۆمه‌ڵێك بڕیار له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌



سنور ميديا

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ئ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌ و زنجیره‌یه‌ك بڕیار له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ درا.


لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راپۆرتێکی بەرفراوانیان لەبارەی کێشە و گرفت و پێداویستییەکانی وەرزی خوێندنی 2019-2020 پێشکەشکردووە.



مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، گرنگیدان و پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە کار لەسەر ئەوە بکرێت کە ئاستی قوتابخانە و زانکۆکانی کەرتی گشتی بەرزبکرێتەوە بەشێوەیەک کە جیاوازی ئاستی نێوان قوتابخانە و زانکۆ حکومی و تایبەتەکان کەمبکرێتەوە.



سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە لیژنەیەک لە وەزیرانی پەروەردە، خوێندنی باڵا، دارایی و پلاندانان پێکبهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییە گرنگەکانی وەرزی ئێستای خوێندن بۆ ئەوەی بە زووترین کات دابینبکرێن.



هەر لە کۆبوونەوەکەدا مەسروور بارزانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە کە پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەشبکرێت و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکرێت. هەروەها بەرنامەیەکیش دابنرێت بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتی رێگەوبانەکان پێش دەستپێکردنی بارانبارین.



لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەبارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی کراون، وەک رێگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و رێکخستنەوەی کاری ژمێریاری یاسایی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure