سنور ميديا
445 جار بینراوە 3/9/2019 01:17 PM

سه‌رنوسه‌رى سايتى سنور ميديا ئازاد كرا



سنور ميديا

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وتارێك له‌ سایتی‌ سنور میدیا، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكاڵای‌ یاسایی دژی‌ سه‌رنوسه‌ری‌ ئه‌و سایته‌كه‌ تۆمار ده‌كات و پاش چوونى بۆ دادگا , باڵام كه‌مێك پێش ئێستا به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كرا  .

 

ده‌قى ڕاگه‌يه‌نراوه‌ى كاروخ عومه‌ر خاون و سه‌رنووسه‌رى سايتى سنور ميديا ...

 

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 3 ی ئابی 2019 ، لەبنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوشکی هێرۆخان لەسەرم وەک خاوەنی سایتی سنورمیدیا ئامادەبووم وپاش ڕاگرتنم بۆ ماوەی بیستو پێنج خولەک بەڕێز دادوەر بەکەفالەت ئازادی کردم.


سکاڵاکە بەهۆی بڵاوکردنی وتارێکی ڕێبین تەها کادیری پێشکەوتووی یەکێتیەوە بوو، کەلەسەر کێشە ناوخوێیەکانی ئەو حزبە وەڵامی نوسێینێکی پێشتری ئەو ئەوخاتوونە بوو، سنور میدیا لەسۆنگەی ئەوەی بڕوای بەئازدای نوسین وبیروڕا هه یە، ئەو وتارە وچەندین نوسینی دژ وپێچەوانەی ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە وجیاوازی لەنێوان باڵەکانی یەکێتیدا نەکردوە و وەک میدیا کاریگەری ئەو ململانێیەی گواستۆتەوە.


جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوەش بکەین هه مان وتاری ڕێبین تەها لەچەند میدیایەکی پارتیشدا بڵاوکراوەتەوە نازانین ئەو میدیایانەش براونەتە بەردەم دادگا یاخود هه ر ئێمەی گرتۆتەوە، لەکاتێکدایە ئێمە یاسا ویاسا سەروەری و یەکسانی هه موان لەبەردەمیدا بەپرەنسیپی خۆمانی دەزانین..

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure