شه‌رڤانان
344 جار بینراوە 31/8/2019 01:26 PM

هەسەدە جه‌لاده‌كه‌ی ره‌ققه‌ی دەستگیر کرد



سنور ميديا 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی بەلجیكا، شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات، (قەسەدە)، چەكدارێكی داعشیان دەستگیركردووە، كە بە "بكوژەكەی داعش" ناسراوە.

 

ئەو چەكدارەی داعش بەرەگەز بەلجیكییەو بە ئەنور هدوشی ناودەبرێت‌و تۆمەتبارە بەچەندین كەیسی كوشتن لەناو ریزەكانی داعش.

 

رۆژنامەی De Morgen لەو بارەوە بڵاویكردەوە، هدوشی بە "ئەبی سلێمان بولجیكی"یش ناو هێنراوەو لەماوەی رابردوو لەلایەن شەرڤانانی قەسەدە دەستگیركراوە، كە پێشتریش هاوسەرەكەی بەناوی جولی (23 ساڵ) دەستگیركرابوو.

 

هدوشی تەمەنی 35 ساڵەو باس لەوە دەكرێت، كە لە 100 پرسەی شەڕو پێكدادان بەشداری كردووەو دەستی لەكوشتی چەندین كەسیش هەیە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure