عه‌مار حه‌كیم
269 جار بینراوە 31/8/2019 09:36 AM

عەمار حه‌كیم هه‌ڕەشه‌ ده‌كات



سنور ميديا 

عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێستێكی جدی و دروستكردنی یه‌كه‌مین حكومه‌تی سێبه‌ر ده‌كات.

 

حه‌كیم له‌ وتارێكدا كه‌ دوێنێ له‌ گۆڕه‌پانی خه‌للانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا پێشكه‌شیكرد، وتی: "مل بۆ هیچ سازشكاریی ‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناده‌ین، باجه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند بێت، سه‌رباریی توندی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌سه‌رمان له‌ وره‌ی حیكمه‌ كه‌مناكاته‌وه‌، بۆ چاككردنی كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی".

 

وتیشی: "ره‌وتی حیكمه‌ رووبه‌ڕووی چه‌ندین فشار و شێوازی بێبایه‌خی وه‌ك درۆ و چه‌واشه‌كاریی ده‌بێته‌وه‌، له‌م نزیكانه‌دا راپۆرتێكی نوێ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نین، هه‌روه‌ك هه‌ڵوێستێكی توند و یه‌كلاییمان ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا".

 

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: "ده‌ستمانكردووه‌ به‌ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی، له‌م نزیكانه‌شدا یه‌كه‌مین حكومه‌تی سێبه‌ر دروستده‌كه‌ین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure