سالار مه‌حمود
113 جار بینراوە 31/8/2019 09:29 AM

سالار مه‌حمود له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ى ڕوفاتى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌دوێت



سنور ميديا 

بڕیارە دو گۆڕی‌ تری‌ بەکۆمەڵ لەسەماوە هەڵبدرێنەوەو راوێژکارێكی‌ سەرۆکایەتی‌ کۆماری‌ عێراق-یش ده‌ڵێت، دوای‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و دو گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ سه‌رجه‌م ڕوفاته‌كان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ كوردستان.

 

مانگی‌ رابردو گۆڕێکی‌ بەکۆمەڵ لەپارێزگای‌ سەماوە دۆزرایەوە کە ڕوفاتی‌ 174 ژن‌و منداڵی‌ كوردی‌ تێدابو، ڕوفاتەکان ڕەوانەی‌ پزیشکی‌ دادوەری‌ عێراق کراون بۆ پشکنین.

 

سالار مەحمود راوێژکار لەسەرۆکایەتی‌ کۆماری‌ عێراق کە هەفتەی‌ رابردو سەردانی‌ پزیشکی‌ دادوەری‌ بەغدای‌ کردووە، بەدەنگی‌ ئەمەریکای‌ وتووه‌ن "تیمێکی‌ پسپۆر سەرقاڵی‌ پشکنینی‌ ڕوفاتەکانن."

 

ئاماژەی‌ بەوەشکردووه‌، بڕیارە دو گۆڕی‌ تری‌ بەکۆمەڵ لەپارێزگای‌ سەماوە هەڵبدرێنەوە، دوای‌ هەڵدانەوەی‌ ئەو گۆڕانەو تەواو بونی‌ رێکار یاساییەکان، "مەراسیمێکی‌ گەورەو شایستەیان بۆ رێکدەخرێت‌و ڕوفاتەکان دەگەرێنرێنەوە بۆ کوردستان."

 

بەپیی‌ قسەی‌ راویژکارەکەی‌ سەرۆکایەتی‌ کۆمار، 249 شوێن دەستنیشانکراون، گومان دەکرێت سەرجەم ئەو شوێنانە گۆڕی‌ بەکۆمەڵی‌ سەردەمی‌ رژێمی‌ بەعس بن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure