په‌رله‌مانى كوردستان
91 جار بینراوە 29/8/2019 01:56 PM

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات



سنور ميديا 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتو یەکی ئەیلول.

 

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بون و رایگەیاندوە، "بەپشت به‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌ مادده‌ى 7و بڕگه‌ی سێیه‌م له‌ ماده‌ی 18 په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ى ئاسایى ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق".

 

ئاماژەی بەوەکردوە، کۆبونەوەکە له‌ كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/9/1 بەڕێوەدەچێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure