سنور ميديا
176 جار بینراوە 29/8/2019 01:46 PM

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی دامەزراندنەوە دەدوێت



سنور ميديا 

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دامەزراندنەوە دەدوێت رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی سەرقاڵی دروستکردنی ئەنجومەنی راژەیە و دواتر حکومەت بەرچاوی رونتر دەبێت.

 

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیرانی سەرقاڵی دروستکردنی ئەنجومەنی راژەیە هەروەها دەتوانرێت پڕۆژە یاسای چاکسازی تێپەڕێندرێت، ئەوکات حکومەت بەرچاوی رونتر دەبێت و دەرفەتی باشتری بۆ دەڕەخسێت".

 

دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی 2016ەوە بە فەرمی راگیراوە، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روبەڕوی قەیرانی دارایی بوەوە.

 

قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دروستبو، کە نرخی نەوتی خاو بەڕێژەیەکی زۆر دابەزی و پشکی هەرێمی کوردستان لە عێراق بڕدراو هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە رویانکردە هەرێمی کوردستان.

 

ئەوکات نێچیرڤان بارزانی، کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بو رایگەیاند، "ئەو سێ هۆکارە، سێ شۆک بون کە توشی کابینەی هەشتەم بوە، بەهۆیەوە پەنامان بردوە بۆ پاشەوتی موچە و راگرتنی سەرجەم سلفەکانی حکومەت بە هاوڵاتیان و دامەزراندنی فەرمانبەران لەکەرتی حکومەتدا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure