سنور ميديا
843 جار بینراوە 29/8/2019 01:36 PM

وێنه‌.. ڕووداوێكى دڵته‌زێن ڕوويدا



سنور ميديا 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێک کچێکی تەمەن 14 ساڵ گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربون.

 

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10:45 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی دەروەکۆتر کە دەکەوێتە سەر رێگەی ناحیەی سەنگەسەرـ بناری قەندیل ماتۆڕسکیلێکی سێ تەگەری کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن 14 ساڵ یانی لەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کچەکە پیشەی خوێندکارى و دانیشتوی گوندی (گرتک) سەر بەناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربون.

 

پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، لەناو بریندارەکاندا دوانیان برینەکەیان سەختە کە لەناویاندا ژنێکی دیکە هەیە، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی روداوکە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەربریندارەکانی گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بریندارەکان بەڕێکران بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە و تەرمەکەش بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.


ئەوەش خراوەتەڕو، قوربانیەکان ئەندامی یەک بنەماڵەن و له مەڕ دۆشین گەڕاونەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لەیاسایی هاتوچۆ شۆفێرەکە بانگهێشتراوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure