سنور ميديا
179 جار بینراوە 29/8/2019 01:23 PM

ڕۆژانه‌ داواى ڕاگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت



سنور ميديا 

بڵێسە جەبار فەرمان، پەڕلەمانتاری یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند، تائێستا حكومەتی هەرێم ئەو بڕە نەوتەی ڕادەستی بەغدا نەكردووە، كە لە یاسای بودجەی 2019 دا هاتووە و ئەوەش وایكردووە، ڕۆژانە لە پەڕلەمانی عیراقدا داوای ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

 

ناوبراو بە دەنگی ئەمریكای وتووە"بەڕێگای ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ حكومەتی هەرێم-مان لەمەترسییەكانی سەر بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتایبەت بۆ ساڵی 2020 ئاگاداركردۆتەوە لەحاڵەتی نەناردنی بڕی نەوتی دیاریكراو بە بەغداد چ مەترسیەك دروست دەبێت، وە وەزیری دارایی عیراقیش كە خۆی كوردە لە ئەنجومەنی وەزیرانە ئەویش ئاگاداری ئەو مەترسییانەیە".

 

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو وتویەتی"بێگومان هەموو خەتاكان هی حكومەتی هەرێم نیە وە دەستی تۆمەتیشمان هەمیشە بۆ حكومەتی هەرێم درێژ نەكردووە بێگومان بەغداش لەسیاسەتی خۆیدا بەرامبەر حكومەتی هەرێم هەڵەی زۆر و پێشێلكاری زۆریشی كردووە ڕاستە سەرەتا هەردوو لا ئامادەیی خۆیان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی هەولێر و بەغداد دەربڕی بوو بەڵام بێگومان ئەمەش كاتی دەوێت وە "حەتمەن" لەهەردوو لاش كەسایەتی و حیزب و لایەن هەن كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی هەرێم و بەغداد-ییان ناوێت، ئەمەش ئیشی دەوێت لیژنەكانیش لەكاری خۆیان بەردەوامن."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure