سنور ميديا
906 جار بینراوە 29/8/2019 12:56 PM

ئەمریکا بەنهێنی هێرشی کردووەتە سەر ئێران



سنور ميديا 

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هێرشێکی ئەلیکترۆنی بە نهێنی کردووەتە سەر ئێران.

 

باسی لەوەشکردووە: کە هێرشەکە زانیاری گرنگی بنکەی زانیارییەکانی ئێرانی سڕیوەتەوە کە ئەو وڵاتە بەکاریهێناوە بۆ پیلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر نەوت گوێزەرەوەکان و توانیوێتی بۆ ماوەیەکی دیاریکراویش بێت توانای تاران لاواز بکات لە هێرشی دەریایی لە کەنداودا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: هێشتا ئێران دەیەوێت ئەو زانیارییانەی دەستبکەوێتەوە کە لە هێرشەکەی 20ی حوزەیراندا لەدەستیداوە و دەیەوێت بەشێک لەو پرۆگرامە کۆمپیوتەریانە چالاک بکاتەوە کە لە کارخرابوون لە هێرشەکەدا.



رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە وادەی ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە لەگەڵ ئەو رۆژەدا بووە کە سەرۆکی ئەمریکا پاشگەز بووەتەوە لە بۆردومانی ئێران بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکاوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure