هه‌رێم و به‌غدا
591 جار بینراوە 29/8/2019 12:23 PM

حكومه‌تى هه‌رێم زانيارى له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە. هەرچەندە هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوە دیارینەكراوە، بەڵام ئەوەی پێویستە لەڕووی وردەكاری ئامادەكاری كراوە.

 

جوتیار عادل لەمیانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی رووداو راشیگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە خەزینەی دەوڵەت دادەنێت و وەڵامی عێراقیش لەو بارەوە ئەرێنییە، ئەمەش وردەكاری دەوێت و كات و دیراسەكردنی پێویستە.

 

وتەبێژەكەی حكومەت هەروەها رایگەیاند، نییەتی سەرەكی هەرێمی كوردستان گەیشتنە بە رێككەوتن، بەمەرجێك سازش لەسەر مافە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان نەبێت.

 

ئەو باسی لەوەش كرد، كە بەغدا ئەو پارەیەی لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەیبڕێت زۆر زیاترە لەو نەوتەی دەفرۆشرێت.

 

ئەو قسانەی وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە شاندێكی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ لەشاری هەولێرن‌و بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكەوە بكەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure