يه‌كێتى
112 جار بینراوە 28/8/2019 01:48 PM

وادەی كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی ئاشكرا كرا



سنور ميديا 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

 

ڕابەر سەید ئیبرایم لێپرسراوی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕۆژی 5-9-2019 كۆدەبێتەوە.

 

وتیشی"سەركرایەتی یەكێتی لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دیاریكردنی ڕۆژی بەستنی كۆنگرە دەكات و چەند تەوەرێكی دیكەش لەوانە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پرسی كەركوك تاوتوێ دەكرێن".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كۆبوونەوەی سەركردایەتیدا پۆستە حزبی و حكومییەكان كە پێویستە یەكلا بكرێنەوە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure