سنور ميديا
632 جار بینراوە 28/8/2019 01:26 PM

ئاسايشى يه‌كێتى سه‌ركرده‌يه‌كى حزبه‌كه‌ى ده‌ستگير كراوه‌



سنور ميديا 

بەپێی نوسراوێك سیروان كوێخا نەجم بەبڕیاری دادگای ئاسایشی سلێمانی دەستگیركراوە، هاوکات یەکێتى و بنەماڵەى ناوبراویش هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر دەستگیرکردنەکەى نییە.

 

بەپێی نوسراوێك كە لە بەرواری 25/8/2019 دەرچووەو واژووى دادوەر د. ئاوات عومەر قادرى لەسەرە بڕیاری دەستگیركردن بۆ سیروان كوێخا نەجم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەرچووە.

 

لە نوسراوەکەدا هاتووە، لەسەرەتانە ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتى چالاکییەکانى دژەتیرۆرەوە سکاڵاى لەسەر تۆمار کراوە.

 

هەروەها لە نوسراوەکەشدا هیچ تۆمەتێکى تێدا باس نەکراوە کە ئاراستەى ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى کرابێت کە لەسەرى دەستگیر کراوە.

 

چەند رۆژێکە دەنگۆى دەستگیرکردنى سیروان كوێخا نه‌جم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڵاوبووەتەوەو له‌ئێستادا له‌ قه‌لاچوالان ده‌ستبه‌سه‌ره‌.

 

بەپێى هەندێک سەرچاوە ناوبراو بە تۆمەتى کارکردن بۆ پارتى و دزەپێکردنى زانیارى خراوەتە پاڵ، بەڵام تائێستا لەلایەن یەکێتى و بنەماڵەى سیروان کوێخا نەجمەوە هیچ رونکردنەوەو هەڵوێستێک رانەگەیەنراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure