يه‌كێتى
233 جار بینراوە 27/8/2019 02:14 PM

كۆنگره‌ ژماره‌يه‌كى ژماره‌يه‌ك كادرى يه‌كێتى دێنێته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

ژماره‌یه‌ك كادیرى یه‌كێتى داوا له‌ حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ كاتى كۆنگره‌ دیاری بكات و دواى نه‌خات و به‌دووریبكات له‌ كۆنگره‌یه‌كى ته‌وافوقی و پشكپشكێنه‌.



له‌به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا كه‌ ئه‌و كادیرانه‌ى یه‌كێتى بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ بارودۆخێكی هێنده‌ دژوار و خراپدا تێپه‌ڕده‌بێت، كه‌ له‌ مێژووی ئه‌م حزبه‌دا وێنه‌ی نییه‌ و ئێستا كه‌ هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌یاندا نه‌ماوه‌ و گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆنگره‌ گه‌رمه‌، به‌ڵام بۆچوونی جیاواز به‌دیده‌كرێت و له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا به‌ ئاشكرا بانگه‌شه‌ بۆ كۆنگره‌ی ته‌وافوقی و پشكپشكێنه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌وه‌ گورزێكی كوشنده‌یه‌ له‌ گشت ئه‌و به‌ها باڵایانه‌ی یه‌كێتی له‌پێناویدا دامه‌زراوه‌ و په‌یڕه‌وی ده‌كات.

 

له‌به‌شێكى ترى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌و كادیرانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ :" له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كرێت، ئێستا فكر له‌ یه‌كێتیدا به‌ته‌واوی فه‌رامۆش كراوه‌، ژیاندنه‌وه‌ی بووه‌ته‌ پێویستییه‌كی حه‌تمی، بابه‌تی راگرتنی باڵانسی جێنده‌ری و پاراستنی كۆتا له‌ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی بێبایه‌خ كراوه‌".

 

ئه‌و كادیرانه‌ داواش ده‌كه‌ن رۆژی سازكردنی كۆنگره‌ی چواره‌م دیاریبكرێت كه‌ پشتیوانی رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن بۆ سازدانی و كۆنگره‌، كۆنگره‌یه‌كی ئازاد بێت بۆ نوێبونه‌وه‌ و گۆڕانكاری نه‌ك كۆنگره‌ی ته‌وافوق و پشكپشكێنه‌، كه‌ دژه‌ به‌ بنه‌ماكانی حزبێك كه‌ وه‌ك حزبێكی سۆشیاڵدیموكرات خۆی ناساندووه‌ و دیاریكردنی ماوه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ پۆست و پله‌ حزبییه‌كان، له‌ سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure