گه‌ريلا
365 جار بینراوە 27/8/2019 01:52 PM

گه‌ريلا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند لە چالاکییەکى گەریلاکانیان لە دژى سوپاى تورکیا ٢٠ سەربازیان کوشتووە.

 

بەپێى راگەیەنراوێکى هەپەکە هێزەکانیان ڕۆژی ٢٥ی ئاب لەدژی جمووجولەکانی سوپای تورکیا کە لەهەرێمی هەفتانێن دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کردبوو چالاکییان ئەنجامداو گەریلاکانى پەکەکەش لە گردی پارتیزان گورزێکی مێژووییان لە سوپای تورکیا وەشاندوە کاتێک لسوپاى تورکیا ویستوویەتى لەسەر ئەو گردە جێگیر بێت.

 

هەپەگە ئاماژەى بەوەشکردوە، لەو چالاکییەدا و لە سێ قۆڵەوە لە هەرێمى هەفتانێن هێرشیان کردوەتە سەر سەربازانى تورکیاو ٢٠ سەربازیان کوشتووەو ژمارەیەکى دیکەش بریندار بوون.

 

دوای ئەو گورزە سوپای تورک لەجووڵە کەوت و هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. سەرەڕای ئامێری پێشکەوتووی سەربازی سوپای فاشیستی تورک لە هەمبەر شارەزایی و رێبازی گەریلای نوێدا تووشکی شکەست هاتووە.


هەپەگە باسى لەوەشکردوە، لە ٢٣ى ئەم مانگە بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە هەرێمی قەسرۆک گەریلایەکیان شەهید بووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure