دابه‌شكردنى مووچه‌
376 جار بینراوە 26/8/2019 02:09 PM

خشتەی دابەشكردنی مووچە بۆ سبه‌ى



سنور ميديا 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان خێراتر ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی ئابی 2019، مووچه‌ی 19 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌كات.

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ خشته‌یه‌كدا كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی ئایاری 2019ی 19 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌كات.

 

له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پلاندانان، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیری و لاوان، پشه‌سازی و بازرگانی.

 

هه‌روه‌ك له‌ باره‌ی ده‌سته‌كانیشه‌وه‌ هاتووه‌، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ژینگه‌، ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆن، ده‌سته‌ی ژینگه‌، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌زگای گشتی مین، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مان، هه‌رێم و حكومه‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure