سنور ميديا
509 جار بینراوە 25/8/2019 01:58 PM

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەداتە توركیا



سنور ميديا 

نیكۆڵاس بۆند، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا و یاریدەردەری فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەكاتی بەشداریكردنی لەكۆنفرانسی ساڵانەی فەرماندەی پێكهاتەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەشاری حەسەكە رایگەیاند، هەر هێرشێكی سەربازی بۆ سەر ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا كاریگەری لەسەر رێكەوتننەكانمان لەگەڵ توركیا دەكات .

 

نیكۆڵاس بۆند لەلێدوانەكەی جەختیكردەوە، هاوپەیمانییەكە لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و لەناوبردنی رێكخراوی داعش بەردەوام دەبێت لەهاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات .

 

بۆند ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە ئەوان بۆ پاراستنی هاوپەیمانەكانمان لەدژی هەر هێرشێكی بێ هەماهەنگی میكانیزمی ئەمنی دەگرنەبەر، روونیشیكردەوە ئەمەریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ توركیا لەسەر دروستكردنی ناوەندی پرۆسە هاوبەشەكان رێكدەكەون، كە ئەویش بەچەند قۆناغێك دەبێت .

 

ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەوەشی راگەیاند، ئەو میكانیزمە ئەمنییەی لەگەڵ توركیا لەسەری ڕێكدەكەوین سەقامگیری ناوچەكە و پشتیوانیكردنی هاوپەیمانەكانمان لە شەڕی دژی داعش دەستەبەر دەكات .

 

توركیاو ئەمریكا لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەسەر دروستكردنی ناوچەی ئارام رێككەوتوون، ئەوەش لەو ناوچانەی بەدەست شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكراتەوە، كە ئەنقەرە بەردەم هەڕەشەی هێرشكردن بۆ ئەو ناوچانە دەدات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure