دابه‌شكردنى مووچه‌
622 جار بینراوە 24/8/2019 08:23 PM

خشتەی دابەشكردنی مووچە بۆ سبه‌ى



سنور ميديا 

لەدوای گەیشتنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم وەزارەتی دارایی لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانە دەكات، كە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند، سبەینێ‌ یەك شەممە 25ی ئابی 2019 دەست بە دابەشكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت و ژمارەیەك وەزارەت و دەستە و فەرمانگە مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

 

ئاشكراشیكرد، یەك شەممە 25-8-2019 مووچەی وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و ناوخو و ئەوقاف و سامانە سرووشتییەكان) خەرج دەكرێت.

 

ئاشكراشی كرد، هەر ڕۆژی یەك شەممە مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، بەرگری فریاكەوتن، زێرەڤانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و پۆلیسی نەوت و گاز دابەشدەكرێت.

 

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، پارەی فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچە وەربگرن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure