خالد شوانی
80 جار بینراوە 24/8/2019 02:11 PM

خالید شوانی: كورد لە كەركوك باش خۆی ئامادە نەكات بۆ هەڵبژاردن دەرئەنجامەكەی مەترسیدارە



سنور ميديا 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، ئەگەر كورد بە باشی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و پڕۆسەی سەرژمێری ئامادە نەكات دەرئەنجامێكی مەترسیداری دەبێت.

 

خالد شوانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رایگەیاند: لەئێستادا تەنها كورد دەنگ هەڵدەبڕێت، بەڵام توركمان و عەرەبی ڕەسەنیش لەم دۆخە زەرەرمەند دەبن، بەرنامەی هەمە لایەنە بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی كەركوك لەهەموو ڕوویەكەوە هەیە.

 

ناوبراو رونیكردەوە: گەر كورد خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە نەكات، ئەوا دەرئەنجامێكی مەترسیداری بۆی دەبێت، پێویستە هێزە كوردیەكان خۆیان بۆ هەریەكە لە هەڵبژاردن و سەرژمێری ئامادە بكەن.

 

شوانی ئەوەشی راگەیاند "دەبێت ئەوەی كەركوكیە و لە تۆماری ساڵی 57 دا ناوی تۆماكراوە، ئەوانە لە سەرژمێری ساڵی داهاتوودا تۆمار بكرێن، كورد غەیری ئەمە قەبوڵ نەكات".

 

لە قسەكانیدا بۆ دەنگی ئەمەریكا، ئەو بەرپرسەی یەكێتی وتیشی: ئەنجامدانی سەرژمێری لە ئێستادا بە زەرەری كورد تەواو دەبێت، چونكە ئاوارەیەكی زۆر هێنراوەتە كەركوك، ئەمە زیانی گەورە بە پێكهاتە ڕەسەنەكانی كەركوك دەگەیەنێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure