سنور ميديا
86 جار بینراوە 24/8/2019 01:50 PM

منداڵێک لە پێش مزگەوتێک فڕێ دەدرێت



سنور ميديا 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی نوێژی بەیانیدا منداڵێک لە پێش مزگەوتی بوخاری قەزای کەلار فڕێدراوە و لە ئێستا لە بەشی منداڵانە لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار.

 

علی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی نوێژی بەیانیدا لە پێش مزگەوتی بوخاری قەزای کەلار منداڵێک فڕێ دراوە، لە ئێستادا منداڵەکە لە بەشی منداڵانە لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار".

 

بەوتەی پزیشک منداڵەکە لە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی یەک ڕۆژە و باری تەندروستی جێگیرە، ئێستا لەژێرچاودێری پزیشکدایە.

 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەناسنامەی ئەو منداڵە دەکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure