سنور ميديا
2214 جار بینراوە 23/8/2019 03:09 PM

له‌ كوردستان مەلایەک دەستدرێژیی کردە سەر منداڵێک و خەڵکیش ماڵەکەیان سووتاند



سنور ميديا 

پاش ئەوەی مەلایەک لە گوندێکی شاری سونقوڕ-ی سەربە کرماشان دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ، خەڵک ماڵی مەلاکە دەسووتێنن.

 

بەپێی هەوڵێکی ئاژانسی "هرانا" تایبەت بە مافی مرۆڤ، لە ڕۆژانی ڕابردوو مەلایەکی ئایینی لە گوندی 'هەزارخانی' شاری سونقوڕی سەربە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ و هەڵهاتووە.

 

دوای ئەوەی خەڵک لە بابەتەکە ئاگادار بوونەتەوە ماڵی مەلاکەیان لە گوندەکە سووتاندووە، خانەوادەی کچەکەش سکاڵایان لەسەر مەلاکە تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی ئەو سکاڵایە ڕوون نەبووەتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure