سنور ميديا
409 جار بینراوە 23/8/2019 02:43 PM

لەسەر پڕۆژەی چاكسازی هۆشداری بە پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەدرێت



سنور ميديا 

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەڕلەمان نەتوانێت لێپرسینەوە لە پێشێلكردنی یاساكانی بكات، ئەوا گەورەترین ئەركی كاری پەڕلەمانی لەدەست دەدات، دەشڵێت: "لە پڕۆژە چاكسازیە هاوبەشەكەی پارتی و یەكێتی و گۆڕان زامنی شەفافییەتی دارایی و فرۆشتنی نەوت نەكرێت، بەهایەك نامێنێتەوە بۆ چاكسازی لە هەرێمی كوردستان دا".

 

مەم بورهان قانع، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە، ئەگەر پەڕلەمانی كوردستان نەتوانێت لێپرسینەوە بكات لە پێشێلكردنی یاساكانی، ئەوا گەورەترین ئەركی كاری پەڕلەمانی لەدەستدەدات و بەمەش ئەم دەسەڵاتە (كە دەبێت تێكەڵەبێت لە دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریكردن)، كۆڵەكەیەكی سەرەكی لەدەست دەدات.

 

دەشڵێت: "كۆڵەكەیەكی سەرەكی پەڕلەمان چاودێریكردنە وەك چۆن لە خولەكانی پێشودا، ئەو كۆڵەكەیە بەلەقی بوو بووە ڕاگر و نیگەرانم لەوەی لەم خولەی ئێستای پەڕلەماندا، بەتەواوی ئەم كۆڵەكەیە بكەوێت".

 

ڕاشیگەیاندووە، ئەو پڕۆژە چاكسازییەی، كە بڕیارە بۆ وەرزی نوێی دانیشتنەكانی پەڕلەمان بگاتە دەستی پەڕلەمانتارانی كوردستان و پڕۆژەی هاوبەشی "پارتی" و "یەكێتیی" و "گۆڕان"ە، كە سێ‌ گەورەترین فراكسیۆنی ناو پەڕلەمان-ن، ئەگەر لەم چاكسازییەدا لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانەوە دەست بە چاكسایی و كەمكردنەوەی خەرجییەكانیان و بارگرانی سەر داهاتی گشتی نەكرێت و زامنی شەفافییەتی دارایی و فرۆشتنی نەوت نەكرێت، بەهایەك نامێنێتەوە بۆ چاكسازی لە هەرێمی كوردستان دا

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure