سنور ميديا
474 جار بینراوە 23/8/2019 02:23 PM

دايكى وه‌زيرێكى يه‌كێتى كۆچى دواى كرد



سنور ميديا

سكرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دایكی شۆڕش ئیسماعیل لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی كۆچی دوایی كرد، هەر ئەمڕۆ بەخاك دەسپێردرێت و سبەینێش پرسەكەی لەمزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبێت.

 

میران بەكر، سكرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە بۆ میدیایی فەرمی یەكێتی ڕاگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 23-8-2019 دایكی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

 

ڕاشیگەیاند، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەخاك بسپێردرێت و سبەینێش شەممە 24-8-2019 یەكەم ڕۆژی پرسەكەی دەبێت لەمزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لەسلێمانی.

 

شۆڕش ئیسماعیل، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە و پێشتر لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی بوو، لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم-يش، پۆستی وەزیری پێشمەرگەی لە پشكی حزبەكەی وەرگرت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure