دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
169 جار بینراوە 23/8/2019 11:21 AM

په‌رله‌مانتارێك: گه‌نده‌ڵیه‌كى دیكه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ و وه‌زیرى ناوخۆ لێى به‌رپرس ده‌بێت



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، گه‌نده‌ڵیه‌كى دیكه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ و وه‌زیرى ناوخۆ لێى به‌رپرس ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌ ڕابردوشدا ژماره‌ى تابلۆ باش و تایبه‌ته‌كان، دراوه‌، به‌ به‌رپرس و بازرگان و كوڕ و كچه‌كانیان و خه‌ڵكانى ده‌ستڕۆشتو، چه‌ندین به‌ڵگه‌ و نمونه‌ى زیندو هه‌ن.

 

دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینێكدا له‌ فه‌یسبووكی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ ئێستادا ژماره‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 300000 هه‌زار، بێگومان ئه‌م ژماره‌ و چه‌ندین ژماره‌ى ترى خوار و سه‌روى ئه‌و ژماره‌یه‌ تایبه‌تن، له‌ ڕابردوشدا ژماره‌ى تابلۆ باش و تایبه‌ته‌كان، دراوه‌، به‌ به‌رپرس و بازرگان و كوڕ و كچه‌كانیان و خه‌ڵكانى ده‌ستڕۆشتو، چه‌ندین به‌ڵگه‌ و نمونه‌ى زیندو هه‌ن، كه‌ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى هاتوچۆ، چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌ى تابلۆكاندا كردوه‌".

 

ده‌شڵێت، "كه‌م به‌رپرس و منداڵه‌كانیشیان هه‌یه‌، خاوه‌ن تابلۆى جوان و تایبه‌تى ئۆتۆمبێل نه‌بن، به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌كان له‌ ئێستادا چه‌ندین كه‌س خۆیان ئاماده‌كردوه‌، تا ژماره‌ى تابلۆى 300000 و سه‌ر و خواریان پێبدرێت".

 

دابان محه‌مه‌د رونیشیكرده‌وه‌، "پێویسته‌ وه‌زیر و وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى وه‌زاره‌ته‌وه‌ و بۆ له‌مه‌ودوا ژماره‌ى تابلۆكان له‌ پارێزگاكانى (سلێمانى، هه‌ولێر، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ ) موزایه‌ده‌ى ئاشكرا بۆ فرۆشتنى ئه‌و تابلۆیانه‌ بكات كه‌ به‌هاكانیان ملیۆنان دۆلاره‌ و بخرێته‌وه‌ خزمه‌تى ڕێگا و بان و هاوڵاتیان".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure