نێچيرڤان بارزانى
392 جار بینراوە 23/8/2019 11:14 AM

نێچيرڤان بارزانى هه‌رێمى كوردستان به‌ چ شوێنێكى ده‌شوبهێنێت؟



سنور ميديا 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بەردەوام دەبن لە پێشخستنی ئازادییەکانی ئایینی و هه‌رێم "وه‌كو بەهەشتێکی ئارام دەمێنێتەوە".

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بە بۆنەی رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی دەستی توندوتیژی لەسەر بنەمای ئایین و باوەڕ، نوسیوویه‌تی، "بەردەوام دەبین لە پێشخستنی ئازادییەکانی ئایینی".

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند، "لە رۆژی جیهانی قوربانیانی دەستی توندوتیژی لەسەر بنەمای ئایین و باوەڕ، جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک بەهەشتێکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەو کەسانەی لە دەستی ستەم هەڵاتوون و هەروەها بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن و پێشخستنی ئازادی ئایینی لە کوردستان".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure