مه‌سعود بارزانى
1224 جار بینراوە 23/8/2019 02:04 AM

"ئایا بارزانی شیعه‌یه‌؟".



سنور ميديا 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ورده‌كاریی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌كاتی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات.

 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ باسی له‌هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌كاتی شه‌ڕی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان كردو وتی "له‌كاتی هێرشی داعش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌س به‌هانای ئه‌وانه‌وه‌ نه‌چوو، بارزانی به‌ منی گوت كه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ توركیا و ئه‌مریكاوه‌ كردوه‌ و ئه‌وان بۆ یارمه‌تیدانمان نه‌هاتوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان به‌ قاسم سوله‌یمانیه‌وه‌ كردوه‌، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا به‌هانامانه‌وه‌ هاتووه‌".

 

به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بارزانی وتویه‌تی كاتێك قاسم سوله‌یمانی بۆ هاوكاریكردنیان گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، دوو فڕۆكه‌ی پڕ له‌چه‌كی بۆ شه‌ڕی داعش گه‌یاندووه‌ته‌ هه‌رێم.

 

زه‌ریف ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هاوكارییه‌كانیان ته‌نیا بۆ شیعه‌كان نه‌بووه‌، به‌ڵكو بۆ كورد و سوننه‌ بووه‌ و ده‌شپرسێت "ئایا بارزانی شیعه‌یه‌؟".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure