سنور ميديا
859 جار بینراوە 21/8/2019 01:26 PM

هه‌واڵى خۆش له‌كه‌ش هه‌واوه‌



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی تا راده‌یه‌ك فێنك رووده‌كاته‌ هه‌رێم و تا رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ "هاتنی بارسته‌ هه‌وایه‌كی تا راده‌یه‌ك فێنك له‌ ناوه‌ڕاستی توركیاوه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 3-5 پله‌ نزم ده‌كاته‌وه‌".

 

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یه‌ له‌ پله‌كانی گه‌رما تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وامی ده‌بێت".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ رۆژی هه‌ینی له‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ ژێر 40 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت جگه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌ 40 پله‌ به‌رزترده‌بێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure