سنور ميديا
648 جار بینراوە 18/8/2019 01:53 PM

"دانانیى مسته‌فاى سه‌ید قادر بۆ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌حه‌زيى پارتى بووه‌"



سنور ميديا 

په‌رله‌مانتارێكى پێشووى گۆڕان دانانیى مسته‌فاى سه‌ید قادر بۆ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌حه‌زيى پارتى ناو ده‌بات، كاندیده‌كه‌ى گۆڕان بۆ پۆسته‌كه‌ش ده‌ڵیت " وه‌ڵامى كه‌سیى له‌و جۆره‌ ناده‌مه‌وه‌"

 

دكتۆر محه‌مه‌د كیانیى ئه‌ندامى پێشووى فراكسیۆنى گۆڕان له‌به‌غداد به‌سنورى میدیاى ڕاگه‌یاند" پارتى پشتیوانى دانانیى مسته‌فاى سه‌ید قادرى بۆ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم كردووه‌ و پێباش بووه‌ ئه‌و دابنرێت "

 

وتیشى " پێشتر ناوبراو وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ بووه‌ وه‌كو پێویست نه‌یتوانیوه‌ به‌رنامه‌ى حزبه‌كه‌ى خۆى بۆ چاكسازى جێ به‌جێ بكات و هۆكارێكى تریشى ئه‌وه‌یه‌ سروشتى پارتى وایه‌ كه‌سێكى ده‌وێت به‌رنامه‌كانى خۆیدا به‌سه‌ریدا بسه‌پێنیت "

 

ئه‌وهه‌ڵسوڕاوى پێشووى گۆڕان وتیشى " ئه‌وكاته‌ى ناوبراو وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ بووه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا گله‌ى لێى هه‌بووه‌ و وتویه‌تى ئه‌وى بۆ یه‌كخستنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و چاكسازى كردن ناردووه‌ته‌ ناو حكومه‌ت كه‌چى ئێستا ئه‌و به‌قسه‌ى ناكات و زیاتر گوێ له‌پارتى و مه‌سعود بارزانى ده‌گرێت"

 

محه‌مه‌د كیانیى ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌سایه‌تى و كارێزما ناتوانێت گۆڕانكارى دروست بكات و هه‌ر كه‌سێكیى تریش له‌شوێنه‌كه‌ى مسته‌فا بكرێته‌ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم ڕۆڵى له‌و باشتر نابێت.


محه‌مه‌د كیانى وتیشى " پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكى پارتیه‌وه‌ دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌و پیاوه‌ كه‌پێشتر وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ بووه‌ له‌میدیاكاندا به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ ئێستا بۆ چى ئه‌وى پێى باشتره‌ ئه‌وه‌ش مه‌علومه‌ گه‌ر پارتى سانسۆرى له‌سه‌ر هه‌ر كاندیدێك هه‌بێت ئه‌وا به‌دڵنیایه‌یه‌وه‌ ئه‌و حزبه‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌"

 

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پێشووى گۆڕان باسى نمونه‌یه‌ك له‌ ئه‌زموونى وه‌زیرى پێشووترى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كرد و ووتى " كاتێك هێرشى داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى شه‌نگال و مه‌خمور ده‌ستى پێكرد په‌كه‌كه‌ یه‌كێك بوو له‌و هێزانه‌ى به‌رگریان ده‌كرد به‌ڵام پێویستیان به‌چه‌ك بوو به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نه‌بوو كه‌ چه‌كیان له‌و كاته‌ سه‌خته‌دا بۆ دابین بكات"

 

له‌وه‌ڵامى ئه‌و وتانه‌دا ،مسته‌فاى سه‌ید قادر كاندیدى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم وتى " من وه‌ڵامى كه‌سیى له‌و جۆره‌ ناده‌مه‌وه‌"

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure