شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
618 جار بینراوە 18/8/2019 01:34 AM

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: پێویستە سنوورێك بۆ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دابنرێت



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، " بەهۆی ئەوەی شاناز خوشكی هێرۆ ئیبراهیم و پووری كوڕەكانی مام جەلالە، برادەرانی سەركردایەتی و كاك كۆسرەتیش كەمتر لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كردووە".

 

محه‌مه‌د وه‌تمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌میدیای پارتی ڕاگه‌یاند، "بەهۆی ئەوەی شاناز خوشكی هێرۆ ئیبراهیم و پووری كوڕەكانی مام جەلالە، برادەرانی سەركردایەتی و كاك كۆسرەتیش كەمتر لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كردووە، ئەگینا شاناز كادرێكی ئاساییە و دەكرێ لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت و قسەشی پێ بگوترێت".

 

ده‌شڵێت "بابەتەكە زروف و زەمانەیە و لەبەر ئەو نزیكایەتییەی لە بنەماڵەی مام جەلال، زۆر كات پارێزراوە".

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ " "شاناز برایم هەر لە كۆنەوە تا ئێستا بەرامبەر كۆسرەت ڕەسووڵ، بەرهەم ساڵح و خەڵكی دیكە ئەم قسە نابەجێیانەی كردووە" داواشده‌كات "سنوورێك بۆ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دابنرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure