هه‌په‌گه‌
734 جار بینراوە 17/8/2019 10:26 AM

گه‌ريلا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

هەپەگە ڕایگەیاند، لە سنوری پارێزگاكانی جۆلەمێرگ و ئامەدی باكوری كوردستان گەریلاكان زنجیرە چالاكییەكییان لە دژی سوپای توركیای داگیركەر ئەنجامداوە و لە ئاكامیدا نۆ سەرباز و ئەندامێكی میتی تورك كوژراون و تەرمی دوو سەربازیش كەوتۆتە دەستی گەریلاكان.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە "لە گردی شەهید ئافاتی سەر بە ناوچەی گەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگی باکوری کوردستان یەکینەیەکی سوپای تورکیا کراوەتە ئامانج، لە ئاکامدا حەوت سەرباز کوژراون کە تەرمی ٢ سەربازیان کەوتوەتە دەستی گەریلاکان".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە "هێرشکراوەتە سەر چوار بنکەی سەربازی و خاپورکراون، دوابەدوای چالاکییەکەش ژمارەیەک هەلیکۆپتەری جەنگی ڕویان کردوەتە مەیدانی شەڕەکە و ئەوانیش کراونەتە ئامانج و ناچار پاشەکشێ کراون".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، هەمان ڕۆژ لە ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ، كاروانێكی سەربازی سوپای توركیا كە بەرەو سەربازگەكانی ئەو ناوچەیە دەڕۆشت، لەلایەن گەریلاكانەوە كراوەتە ئامانج و لەوێش وێڕای كوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی سێ‌ سەربازی دیكە زریپۆشێكش بە تەواوی لەناوبراوە، شەوی ڕابردووش، لە گردی كۆردینەی هەمان ناوچە دەستەیەك لە گەریلاكان لە سوپای توركیان داوەتەوە و زیانی زۆریان لە دوژمن داوە، بەڵام ژمارەی كوژراو برینداران تا ئێستا نەزانراوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕو، لە ٢٣ی مانگی ڕابردوش، لە ئامەد ئۆتۆمبیلێکی ئەندامانی دەستگای سیخوڕی و هەواڵگری میتی تورک لەلایەن گەریلاکانەوە کراوەتە ئامانج و ئەوەندەی رونبوەتەوە ئەندامێکی میت کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure