كه‌ش و هه‌وا
201 جار بینراوە 16/8/2019 02:05 PM

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی



سنور ميديا 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 43 پلە دەبێت و نزمترین 29 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 42 پلە و نزمترین 29 پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆك بەرزترین 41 پلە و نزمترین 28 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 44 پله‌ی سه‌دی و نزترین 33 پلە دەبێت.

 

هەروەها سبەی شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 40 پلە دەبێت و نزمترین 27 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی 40 پلە دەبێت و نزمترین 27 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆك 38 پلە دەبێت و نزمترین 26 پلە دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك 41 پلە دەبێت و نزمترین 29 پلە دەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure